بەغدا INA
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، عێراق نزیكە لە میوانداریكردنی پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەكانی ئۆڵۆمپی ڕۆژئاوای ئاسیا.
فیدراسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بهدهستی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) گەیشتووە، دەڵێت: عێراق زۆر نزیكە لە میوانداریكردنی پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ڕۆژئاوای ئاسیا كە لە نیوەی یەكەمی مانگی نۆڤەمبەر بەڕێوەدەچێت دوای گفتوگۆی وەزیری لاوان وەرزش وسەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا.
عەدنان درجال، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ وتی: عێراق لەو پەڕی ئامادە باشییە بۆ میوانداری پاڵەوانیەتی هەڵبژاردەكانی ئۆڵۆمپی ڕۆژئاوای ئاسیا بكات ،چونكە هەموو هەنگاو و تواناكانی هەیە بۆ سەركەوتن بۆ پاڵەوانیەتییەكە كە هیوادارین بەشدارییەكی بەرفراوانی تێدا بكرێت.
ئێمە وەڵامێكی گەورەمان لە فیدراسیۆنی ڕۆژئاوای ئاسیاوە پێگەیشتووە بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانیەتییەكە ،بەهۆی متمانەیەكی پتەو و سەركەوتوو و جیاكەرەوە دەبێت، هەروەها بەدوا داچونێكی گەورەی جەماوەری زۆری دەبێت، وەك ئەوەی چۆن توانیمان لە پاڵەوانێتی لاوانی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەنجامماندا.
عەدنان درجال، وەزیری وەرزش و لاوان وتی: ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەكەین كە لە داهاتوودا وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆ میوانداریكردنی چەندین پاڵەوانێتی عەرەبی و ئاسیا لەئامێز بگرین.