بەغداد /INA
ڕاوێژکاری هونەری سەرۆک وەزیران هەیسەم جبوری وتی" کە پارەی زیادی نەوت بۆپڕکردنەوەی كورتهینانی لهبودجەی ساڵی 2021 بەکارهێنراوه، وئاماژەشی بەوەدا کەپشتبەستن بەبودجە وبهبێ بوونی باج کێشەکانی کارەبا چارەسەر ناکات.
هەروەها الجبوری لەبەرنامەی (تحت خطین) کەلە کەناڵی عێڕاقیە پێشکەش دەکرێت وئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی لەساڵی (٢٠٢١) پارەی زیادەمان نیە و زیادەی پاەرەکان بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 بەکاردەهێنرێت .
ههروهها راگهیاند" حکومەت پابەندە بەخەرجکردنی ڕێژەی یەک لەسەر دوازدە لەبەر نەبوونی بودجەی ساڵی (٢٠٢٢) روونیشی کردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک کێشەیەکی جیهانیەو لەبەر نرخی دۆلار نیە.
ئاماژەشی بەوەدا کەجیاوازیەک هەیە لەنێوان گوژمەی تەرخانکراوی بودجەو خەرجیەکان.
دەربارەی کارەباش جبوری وتی" کە وەزارەتی کارەبا پێشووتر بەگوێرەی بۆچونی وەزیر بەڕێوەدەچوو نەک بە گوێرەی ستراتیژیەتی دەوڵەت، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەبێ باج کێشەی کارەبا چەرەسەر نابێت.