به‌غداـ INA
رێبه‌ری باسكی سه‌در سه‌ید موقته‌دا له‌دوای بۆردومانكردنی خاكی عێراق نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی توركیای كرد و ته‌كیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واوه.
سه‌یه‌د سه‌در له‌تویتێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه وتی" توركیای هاوسۆ به‌بێ ماف و به‌بێ به‌هانه خاكی عێراقی بۆردومانكردووه.. ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌ك له‌خاكی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر توركیا هه‌یه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكات بۆ نه‌هێتشنی ئه‌م مه‌ترسیه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانای ئه‌مه‌یان هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی" به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كارانه بێ ده‌نگ نابین، عێراق ده‌وڵه‌تێكه ته‌واوی سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه ورێگای ده‌ستوه‌ردان و تێكدانی ئارامی له‌ناو خاكی خۆی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر نادات. هه‌روه‌ها قائیل نابێت هێرش بكرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی برا و دۆست. بۆ زانین ئێمه له‌وانه‌ین كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی هاوسۆ ده‌خوازین.. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه ره‌فتار و ئالوگۆری دیبلۆماسی و ئه‌منیش بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانمان به‌پێی رێكاره دیبلۆماسیه ره‌واكان بێت.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در