بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشممە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیركردنی ١٤ كەسی بەتۆمەتی دەستكاریكردنی نرخی خۆراك لەپارێزگاكانی بەسرە و واسێت و نەینەوا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردەوە، "مەفرەزەكانی هێزەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ١٤ كەسیان بەتۆمەتی دەستكاریكردنی نرخی خۆراك شتومەك لەپارێزگاكانی نەینەواو وەسیت و بەسرە دەستگیركردووە".
لەراگەیندراوكەدا هاتووە: ئەو چواردە كەسە ڕوانەی دادگای تایبەت كراوەن بۆ وەرگرتنی سزای عادیلانەی خۆیان.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "هاوكات لەگەڵ بەشی كۆنتڕۆڵكردنی تەندروستی، مەفرەزەكانی ئاسایشی ئابووری لە پارێزگای ئەنبار كۆگایەكیان لە ناوچەیەكی بازرگانی دەستبەسەر كردووە كە زیاتر لە ٣ تەن برنجی بەسەرچووی تێدایە"
وتیشی: "شەش كەس لەناو كۆگاكەدا دەستگیركران كە برنجیان بە گونێەوە دەكردە لەگەڵ وادەی بەسەرچوونی نوێ بۆ براندەكە".