عێراق؛ دەستگیركردنی تیرۆرستێك بەنیازبوو لە مانگی رەمەزاندا تەقینەوە ئەنجام بدات

ئەمنی
  • 19-04-2022, 02:05
  • +A -A

    بەغدا – INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند كە لە فەرمانگەی بەناو دادوەری و سكاڵای سەر بە تیرۆرستانی داعش كاری كردووە، كو ئامانجیشی ئەوە بوو لەمانگی ڕەمەزاندا تەقینەوەی ئەنجامبدات.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت و بڵاویكردەوە، دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەوەزارەتی ناوخۆ توانی سەركردەیەكی داعش و بەناوی "هانی" دەستگیر بكات كە لە بەناو ویلایەتی نەینەوای داعش كاری كردوە.
    ئاماژەی بەوەشكردوە، لەڕێگەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانەوە لەگەڵیدا تۆمەتبارەكە دانی ناوە بەوەی كە ئەركی سەرەكی گواستنەوەی پارە بوە لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ بۆ چەكدارانی داعش لە عێراق، هەروەها دەست بەسەر بۆمبێكی چێندراو لەماڵەكەیدا گیراوە كە بەنیازبوە لە كەشوهەوای مانگی رەمەزان تێكبدات و بە هێزە ئەمنیەكان و وڵاتیان بیتەقێنێتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرجەم وتە و دانپێدانەكانی تۆمەتبارەكە تۆماركراون و رەوانەی دادگا كراون، بەمەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان و وەرگرتنی سزای دادپەروەرانە.