دوو تۆمەتبار كە لە كەركوك و ئیدارەی سۆرانەوە داواكراوبون لە سلێمانی دەستگیركران

ئەمنی
  • 19-04-2022, 02:04
  • +A -A

    سلێمانی  - INA
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو داواكراوی راگەیاند، كە یەكێكیان لە دادگای سۆران و ئەوەی دیكەشیان لە دادگای كەركوك داواكراو بووە.
     بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە :" دوای‌ ئەوەی‌ دوو نوسراوی‌ دادگای‌ قەزای‌ سۆران ‌و دادگای‌ كەركوك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە گومان دەكرا دوو تۆمەتباری‌ داواكراو بەپێی‌ مادەكانی‌ 446 و 440 لەیاسای‌ سزادان بڕیاری‌ دەستگیركردنیان هەیه ‌و بەرەو شاری‌ سلێمانی‌ هەڵاتبن، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوه ‌و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوه ‌و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد " .
    پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، توانرا ھەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار ە، ق، ع لەدایكبووی ١٩٦١، كە لەلایەن دادگای سۆرانەوە بەپێی مادەی ٤٤٦ داواكراو بووە، ھەروەھا تۆمەتبار پ، ڕ، ڕ لەدایكبووی ١٩٨٥ كە لەلایەن دادگای كەركوكەوە بەپێی مادەی ٤٤٠ داواكراو بووە بە بڕیاری دادوەر راگیراون و دوای تەواوبونی ڕێكارە یاساییەكان رەوانەی ئەو دوو شارە دەكرێنەوە.