سەحاف: ئۆپەراسیۆنە سه‌ربازیه‌كی توركیا بۆ سەر باكووری وڵات پێشێل كاری سەروەریی عێراقە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

سیاسی
  • 19-04-2022, 01:58
  • +A -A

    بەغداد INA
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە تەئکیدیکردەوە کەحکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەباکوری وڵات ڕەتدەکاتەوەو بەپێشێلکردنی سەروەری و بەپێچەوانەی پرەنسیپی دراوسێیەتی دەزانێت.
    لە لەڕاگەیندراوەكەدا کە لە لایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشتووە، سەحاف وتی "حکومەتی کۆماری عێراق بەتوندی ڕەتی دەکاتەوە و بەتوندی ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەدەکات کە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆ  نێوخاكی عێراق لە مەتین، زاپ و ئاڤاشین لە باکووری عێراق، لە رێگەی هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئه‌نجامده‌دات بە توندی ئیدانە دەکەین."
    سەحاف ئاماژە بەوەش كرد، "ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رێکدەخات، رەتیدەکەینەوە عێراق ببێتە مەیدانێک بۆ ململانێ و یەکلاکردنەوەی کێشە دەرەکییەکان."