بەغداد -INA
وارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگایه‌ك كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان و ده‌ربازكردنی وڵات له قه‌یرانی سیاسی.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپه‌یمانیی عه‌زم ئێواره‌ی دوشه‌ممه له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبونه‌وه و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ده‌رهاویشته‌كانی به‌ئاراسته‌ی كۆتاییهێنان به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتی و عه‌زم جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی هه‌وڵه‌كانیان كرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبون له قه‌یرانی سیاسی و داوایانكرد، هه‌مو لایه‌نه‌كان و هێزه نیشتیمانییه‌كان ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بن له‌پێناو به‌جێهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و به‌رده‌وامیدان به ناساندنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك كه ببێته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی سیاسی، هه‌نگاوی كرداریش بنرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق.
ئاماژەی بەویش كرد ، كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی خێراكردنی بنه‌ماكانی نه‌خشه‌ڕێگاكه كرده‌وه، به‌جۆرێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان بكرێت بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ و گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و پاراستنی له ئاژاوه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیانی عێراق به سیستمی سیاسی ئێستا.