ڕووی ڕیكلامی پاڵەوانیەتی ئاسیا، بەشداریكردنی هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی لێ دەكرێت

وەرزش
  • 18-04-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغدا-INA
    بەشداری پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ  لە كیۆكۆشنكای مستەفا محەممەد وهەیب لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەهۆی نەبوونی پشتیوانی و دەرماڵەی تەرخانكراوی دارایی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی لێ دەكرێت.
    وەهیب ئەمڕۆدووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بارودۆخە داراییەی كە فیدراسیۆنی یاری زیاتر لە دوو ساڵە پێیدا تێپەڕدەبێت بووە بە هەڕەشە بۆ سەر هەموو بەشداریە دەرەكیە گرنگەكان ،كە هەڕەشەی هەڵوەشانەوەیان لێ دەكرێت . ئەوەشی وت: ئەم نەهامەتییە بەردەوام و دووبارە دەبێتەوە كە بەرواری بەشداری كردن لە پاڵەوانیەتییە گرنگەكانی دەرەوە نزیك دەبێتەوە و هەمان نەهامەتیش لە پاڵەوانێتییەكانی جیهان لە پۆڵەندا رویدا و لەوێ داوای لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كرد و ئۆفیسەكەی بۆ چارەسەركردنی كرد،ئەوانیش وڵامیان داینەو ەكێشەكەیان چارەسەركرد وبە دوو میدالی ڕەنگاوڕەنگ گەڕاینەوە.
    وهەیب ئەوەشی وت: فیدراسیۆنی جیهانیی كۆكیوشنكای بە فەرمی ئەوی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە ڕوخساری ڕیكلامی پاڵەوانێتی ئاسیا لە كازاخستان كە لە 10ی ئایارەوە دەست پێدەكات، و ئەوەشی وت  شەرمەزاییە من روخسار و رووی وێنەی پۆستەری بەشداربووی پاڵەوانیەتییەكە بم وخۆشم بەشداری نەكەم.
    وهەیب ئاماژەی بەوەدا و گوتی : پاڵەوانیەتییەكی زر گرنگە و30 وڵاتی ئاسیا و جیهانی بەشداری دەكەن،  عێراق بە  10 یاریزان ئامادە دەكات بۆ بەشداریكردن لەم پاڵەوانییەتیەدا  بە دارایی خۆی و هیچ پارەیەك نییە  بۆ ئەوەی كامپێكی مەشق وراهێنان بكاتەوە پێش دەستپێكردنی پاڵەوانیەتییەكە.
    وهەیب وتیشی: داوا لە سەرۆك وەزیران دەكەم كە دەستتێوەردان بكات و چارەسەری ئەو قەیرانە بكات كە فیدراسیۆنی یارییەكە تێیكەتووە و هەڕەشەی هەڵكردنی ئاڵای عێراق دەكات لە بەشداربووەكان و كۆڕە نێودەوڵەتییەكاندا و مافی ئەو یاریزانە قارەمانانەی كە بێبەش دەبێت لە نوێنەرایەتی وڵات،عێراقیش جێ پەنجەی دیارە لە یاری كۆكیوكۆشنكای لە سەرجەم پاڵەوانیەتییە گرنگەكان.
    مستەفا وهەیب بۆ ماوەی دوو ساڵ نازناوی ئاسیای بەدەست هێنا بە ساڵانی: 2015 و 2016 لە ئێران و پاڵەوانی عەرەب بۆ ماوەی دوو ساڵی یەك لەدوای یەك 2017 لە لوبنان و 2018 لە تونس و خێراترین لێدان لە لایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ هەژماركراوە.
    بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر یەك پاڵەوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ساڵێكە پاڵەوانی عێراقە و زێڕی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئازەربایجانی 2019ی بردەوە.