باسكەی عێراق بەردەوامن لەئامادەكارییەكانی بۆ بەشدارییەكانی داهاتوو

وەرزش
  • 18-04-2022, 13:30
  • +A -A

    بەغدا/INA
    هەڵبژاردەی باسكەی عێراق  بەردەوامن لەئامادەكاری ڕۆژانەی خۆی بەسەرپەرشتی  ڕاهێنەر محەمەد ئەلنەجار بۆ بەشداربووەكانی داهاتوو.
    ڕاهێنەر محەمەد نەجار ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ستافی تەكنیكی تیمەكە 24 یاریزانیان بانگ كردووە لەسەر لیستی سەرەتایی وەك داواكارییەكانی یەكێتی باسكەی ئاسیا.
    نەجار وتیشی: لە هەفتەی یەكەمی ڕاهێناندا ژمارەیان بۆ 20 یاریزان كەم دەكرێتەوە و كارنامەكە دوای كامپی دهۆك بۆ 12 یاریزان كەم دەكرێتەوە  و پێش ئەوەی كەمپی دەرەكی لە ماوەی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
    وتیشی: ماوەی ڕاهێنان دەرفەتێكی باشە بۆ یاریزانەكان بۆ سەلماندنی خۆیان بۆ نوێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی عێراق، دوای ئەو هەڵسەنگاندنەی كە وەریانگرتووە سەرەڕای ماوەیەكی كورت ئامادەكردن، ئەوەشی وت :  دیماریۆی پیشەگەر ئامادەیە،لە كامپی مەشق وراهێنانی  دەرە پەیوەندی دەكات.
    لەلایەن خۆیەوە محەمەد سەلاح یاریزانی تۆپی باسكەی نیشتمانی  خۆشحاڵی خۆی دەرببڕیت بۆ ئەوەی لەلیستی تیپەكەدا بێت و نوێنەرایەتی عێراق بكات لە پاڵەوانیەتی ئاسیادا.
    سەڵاح بە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) وت:  ئەوە جێگای دڵخۆشیمە كە نوێنەرایەتی باسكەی عێراق دەكەم وناوم لەم لیستەدایە،وە من ئەمە جاری یەكەمم نیە بۆ هەڵبژاردەی باسكەی عێراق یاری دەكەم،بەڵكو (14) یاری نێودەوڵتیم بۆ هەڵبژاردەی باسكەی عێراق لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان كردووە.
    سەلاح، جەختی لەوە كردەوە: مەشقكردنەكە لە جۆشێكی تەواودایە، چونكە یەكەی ڕاهێنانی دووەم بە سەرۆكایەتی ڕاهێنەر محەمەد نەجار و یاریدەدەری ڕاهێنەری عەقیل نەجم بۆ زیادكردنی خێرایی ئامادەكارییەكان پێش چونە ناو هەڵبژاردەی ئاسیاوە ئەنجام دەدرێت.
    سەلاح داوایكرد : باسی خۆئامادەكردنی كرد بۆ یارییەكانی ئاسیا كە رووبەڕووی هەردوو هەڵبژاردەی باسكەی فەڵەستین وكوێت دەبنەوە، ووتیشی : با هەڵكردنی لاپەڕەیەكی نوێ بكەین و واز لە ئەنجامە نێگەتیڤەكان بێنین، سەرنج خستنە سەر یاریی فەلەستین و كوێت و دابینكردنی باشترین ئاست بەجێبەجێكردنی ڕێنمایی كادرە تەكنیكیەكان و داوای لەیاریزانە هاوكارەكانی كرد كە زۆر كاربكەن و سەرنج بخەنە سەر ڕاهێنانەكان.