پەرلەمان هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە بڕگەی دامەزراندن و پێداچوونەوە بەموچەی فەرمانبەران هەمواربكاتەوە

سیاسی
  • 18-04-2022, 19:51
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج


    ئەمڕۆ دوشەممە ئەحمەد تەها روبەیعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  ئاشكرایكرد جوڵەیەكی پەرلەمانی بۆ هەمواركردنەوەی بڕگەی دامەزراندن و پێداچوونەوە بەمووچەی فەرمانبەران ئاشكرا كرد و هاوكات ئاماژەی بەپێویستی پێداچونەوە بەمووچەی زۆربەی  و دامودەزگاكان كرد ،پێشنیاری ئەوەیش كرد كە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ببێت بەهەلێك بۆ دابین كردنی هەلی كار بوو دەرچووان.
    روبەیعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "ئەو میكانیزمانەی كە لەلایەن ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵیەوە دیاركراوە كە، بەتایبەتی كە ئەنجومەنەكە یاسایەكی هەیە و سیستەمێكی ناوخۆی هەیە كە لە كەرتی حكومەتدا كار دەكات".
    وتیشى"پێویستە هەلی وەبەرهێنان فراوان بكرێت بۆ خزمەتكردنی وڵات و دروستكردنی كار و یارمەتی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی و بە وەبەرهێنان لە زیادەی بودجەی ئێستا و ئەو بڕە داراییەی كە بە نرخی نەوتی بەرزی ئێستا بەدەستهاتووە بە دابینكردنی هەلی دامەزراند بۆ دەرچووان و بێكاران لەچوارچێوەی بودجەی گشتی وڵات.


    ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "دابینكردنی هەلی كار لەگەڵ مووچەی فەرمانبەراندا جێگەی بایەخە بۆ زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا" و وتیشی: "زۆربەی فەرمانگەكان و دامەزراوەكان مووچەیان كەمە و دەبێت بە هاوشێوە لەگەڵ نرخی بازاری بەرزدا ڕەچاو بكرێت"