بەغداد -INA
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیاری بۆ پشتگیری لە فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک پێشکەش كرد .
لەڕاگەیندراوەكی لیژنەی دارای ئەنجومەنی نوێنەران کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی پێگەیشت، ڕایگەیاند: "لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی حەسەن کەریم کەعبی و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بۆ تەواوکردنی گفتووگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لیژنەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە داڕشتنی یاساکە کۆتایی پێبێت و پێشنیاری بەهێزکردنی یاساکە بکات بە جەختکردنەوە لەسەر پێدانی پارێزگاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی پترۆدۆلار و زیادکردنی تەرخانکردنی دەرماڵە بۆ خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، هاوکات بەردەوام لە چاودێری كردنی بەشێوەیەكی یاسایی.
لەكۆتا بڕگەی پێشنیارەکاندا جەختی لەسەر "بەهێزکردنی بەرنامەکانی دامەزراندن و جوڵانەوەی پڕۆژە وەستاوەكان و چاككردنی دابهشكردنى پسولەی خۆراك کردەوە، جگە لە پشتگیریکردنی دۆسێی کڕینی وزە و گاز و كڕێی جووتیاران" مافەکان و کەرتە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان.