بەغدا INA
یاریزانی یانەی باسكەی گازی باكوور خالید حەسەن بانگهێشتكردنەكەی بۆ ئەو لیستەی لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی باسكەی محەمەد ئەلنەجارەوە دەستنیشانكراوە،بە دەستكەوتێكی گەورەوە خەونی هەموو یاریزانێك دەزانێ و پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی باسكەی عێراق لە بۆنە نێ,دەوڵەتییەكان شەرەفمەندم دەكات.
حەسەن ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: من زۆر شانازی دەكەم كە بانگی لیستی سەرەتایی 20 یاریزان لە هەڵبژاردەی باسكەی عێراق كراوم، كە باشترینن لەخولەكە بۆ وەرزی تایبەت بە خۆیان.
حەسەن، وتیشی: نوێنەرایەتی كردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خەونی هەموو یاریزانێكە و شانازییە بۆ ئەوانەی درێسی لەبەردەكەن و هەموو هەوڵێكی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی لە لیستی كۆتاییدا بم كە نوێنەرایەتی عێراق دەكات لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوە.