بەغداد -INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای کرد هاوكاری کەمئەندامان و ئەو كەسانەی كە خاوەن پێداویستی تایبەتن بكرێن و هەروها یاساکانی تایبەت بەم چینە هەمواربكرێتەوە مافەکانی دارایی و یاساییان بۆ ڕیكبخرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیندراوەكە كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە
حاكم زاملی لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد ئەحمەد بنێە لامی سەرۆکی دەستەی کەمئەندامان و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی سەلیم جومعە و بەئامادەبوونی محەمەد جەبر كەعبی ،لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێ كێشەو كەم كوڕی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكانیان كرد.
زاملی داوای لە دەستەی كەمئەندامان كرد کە " کار لەسەر دروستكردنی داتابەیسێکی تایبەتی ڕێكخراو بۆ کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بکەن بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا و بە کردنەوەی خولی ڕاهێنانی پیشەیی بۆیان و ئەگەری پێدانی قەرز بە هاوکات داوای گرنگیی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کرد بۆ پاراستنی مووچەی داواکارانی نوێ لەسەر داتای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هەروەها بۆ ئەو كەسانەیش كە خزمەتی ئەو چینە دەكەن.