بەغداد – INA
هێزێكی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە لە خۆرهەڵاتی پارێزگای ئەنبار توانیان تیرۆریستێك دەستگیر بكەن.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری هێزێكی فەوجی 3ی لیوای 27ی ئەركە تایبەتەكان لە جەزیرەی كرمە لە سنوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار توانیان تیرۆریستێك بە ناوی (عومەر ناسر تەڵس) كە لەلایەن دادگاوە داواكراوە دەستگیر بكەن.
ئاشكرایكرد: هێزەكانی لیوا بەردەوامن لە بەدواداچوونی پاشماوەكانی داعش لە سنوری ئۆپراسیۆنەكاندا بۆ رێگریكردن لە گەڕانەوەی جموجۆڵی تاوانكاری.