بەغداد /INA
وەزیری دەرەوە فواد حسین و باڵیۆزی ئەمریکی ماسیو تولەر
ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆرتی
وزارەتی دەرەوەی ئەمریکایان تاوتوێکرد کەتایبەت بوو بە
دۆزەکانی مافی مرۆڤ لەعێڕاق.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە فواد حسین پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکی کرد پێکەوەباسیان لەو ڕاپۆرتە کرد کە لەلایەن وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا دەرچووە سەبارەت بەڕەوشی مافی مرۆڤ لەعێراق و جگەلەوەش باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوو لا کرا .
هەروەها بەیاننامەکە وتی کەوەزیری دەرەوە ئاماژەی بەبارودۆخی عێڕاق وئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت کردو هەروەها کۆمەڵێک کێشەوبابەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی باسکران
لەپێش هەمووشیانەوە کێشەی ئۆکرانیاوڕەنگدانەوە ئەمنی و سەربازیەکانی لەسەرناوچەکە بەتایبەتی رەنگدانەوەکانی بەسەر ئاسایشی خۆراکی .
وەزیری دەرەوە لەمیانەی دیدارەکەدا باسی دەرەنجامەکانی سەردانەکەی بۆ تاران خستەڕوو کەبەشێکی پەیوەندی بە کۆبوونەوەکانی فییەنناوە هەبوو دەربارەی چەکی ئەتۆمی ئێران، لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ئەمریکا کۆششەکانی حکومەتی عێڕاقی بەرزنرخاند دەربارەی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان .
بەیاننامەکە وتی کە فواد حسین پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکی لەوەزارەت بەگرنگی زانیوە کە لێژنەیەک بۆئەم مەبەستە پێکبهێنرێت