هانگارینكای بیلاڕووسی ئەركەكانی خۆی وەك ڕاهێنەری بەرزكردنەوەی قورسایی دەستپێكرد

وەرزش
  • 18-04-2022, 15:12
  • +A -A

    بەغدا  INA
    لیاڤۆنیشی هانگارینكای ڕوسی پەیوەندی كرد بە پەرشتیكردنی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق بە بەشداری 13 یاریزانی كوڕ  و 4 یاریزانی كچ لە هۆڵی تایبەتی وەزارەتی لاوان وەرزش.
    ئەمینداری گشتی یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسایی ئەمڕۆ بۆ رۆژنامەی سەباح كە سەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقە (INA) گوتی: دەستنیشانكردنی هانگارینكای بیلاروسی وەك ڕاهێنەر دوای بینینی زنجیرەیەك ژیاننامەی ژمارەیەك لە ڕاهێنەرەكان هات و قەناعەتی یەكێتیەكە كە باشترین گونجاوە بۆ سەركردایەتی كردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بۆ بەشداریكردنەكانی داهاتوو، بەتایبەتی كە لەگەڵ راهێ،ەری بیلارووسی پێشتر كە راهێنەری  دۆمینیكان بووە، توانی دوو مەدالیای ڕەنگاو رەنگی لە دوایین ئۆڵۆمپیاتی تۆكیو  بۆ هەڵبژاردەی دۆمینیكان بەدەست بێنێت.
    مستەفا ساڵح، سكرتێری گشتی فدراسیۆنی زیاتر باسی بەشدارییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراقی كرد وتیشی: یەكێك لە گرنگترین بەشدارییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەی بەرزكردنەوەی قورسایی، یارییەكانی ئاسیا لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لە چین ئەنجام دەدرێت ، پاڵەوانیەتی هاریكاری ئیسلامی كە بڕیارە لە توركیا مانگی ئابی داهاتوو میوانداری بكات، هەروەها پاڵەوانیەتیی لە یۆنان مانگی داهاتوو  ئەنجام دەدرێت.
    لەلایەن خۆیەوە ڕاهێنەری بیلاروسی خۆشحاڵی خۆی بەكارە نوێیەكەی لەعیراق دەربڕی و بەڵێنیدا كەهەموو ئەزموونێكی مەشق و ڕاهێنانی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەكاربێنێت  جیاوازی و ئەنجام و نمایشێكی بەرچاو بكات لەبەشدارییە نێ,دەوڵەتییەكان كەجیاوازبێت لەگەڵ بەشدارییەكانی تر،هەروەها داوای كرد گروپی پزیشكی بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئامادەبكرێت ب چارەسەر،چونكە زۆربەی زۆری یاریزانانی بەرزكردنەوەی قورسایی لە كوڕان وكچان تووشی پێكان دەبن.