بەغداد /INA شذی السوداني
پارێزگای میسان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئامادەسازی دەکات بۆ بەڕێوەچوونی چوارەمین خولی ڤیستفاڵی الهربانی سینەمایی نێودەوڵەتی گوازراوە .
سەرۆکی فیستڤاڵەکە محمد رشید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA.) ڕاگەیاند کە دەست بەئامادەسازیەکان کراوە بۆ ئەنجامدانی ڤیستڤاڵی الهربانی سینەمایی نێودەوڵەتی گوازراوە لە پارێزگای میسان و ڤیستڤاڵەکەش هەشت پارێزگای عێڕاقی دەگرێتەوە.
ڕوونیشی کردەوە خولەکانی پێشووی ئەم ڤیستڤاڵە هەموو لەشاری عمارە سازدراون وپاشان بە وڵاتە عەرەبیەکان وشارەکانی دیکەی عێڕقدا گێڕدراوە وەک قاهیرەودەوحەو هەولێرو بەسرەو بەغداد.
هەروەها وتی کەئەم خولەی فیستڤاڵەکە تایبەتە بە فلیمی ڕۆمانی کورت ودیکۆمێنتاری کە گرنگی بەبابەتەکانی گەشەپێدان و بونیادی مرۆڤ و ژینگەو لێبووردەیی ومافەکانی ئافرەت و منداڵ و ئاشتی دەدات وپاش هەموو نمایشێک مێزگردێک بۆگفتوگۆکردن لەسەر بابەتی فلیمەکە سازدەدرێت.
شایانی باسە کە لەخولەکانی پێشووی فیستڤاڵەکە هەریەک لە دەرهێنەر خالد یوسف و هەنەرمەند علی میرزا لەوڵاتی قەتەر و دەرهێنەر احمد رەزا دەروێش لەئێران و هونەرمەند فازڵ خلیل و شزا سالم و عقیل مهدی و عمار العرادی دەرهێنەر قاسم حول وابتسام فرید ودەرهێنەر ناسرحسن بەشدریان کرد.