سەرۆك كۆمار تەئكید لە قوڵایی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران دەكاتەوە

سیاسی
  • 18-04-2022, 14:07
  • +A -A

    بەغداد – INA
    بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە تەئكیدی لە قوڵایی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان لەگەڵ ئێران كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق كە بەبۆنەی تەواوبوونی كارەكانی سەردانی كردبوو. 
    سەرۆك كۆمار ستایشی هەوڵەكانی باڵیۆز مەسجدی كرد كە لەو ماوەیەی لە عێراق كاریكردوە  بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و هیوای سەركەوتنیشی بۆخواست لە ئەركەكانی داهاتویدا.
    هەروەك تەئكیدی لە قوڵایی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست كردەوە،و  جەختیشی لە گرنگی كاركردن بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی بوارە جیاجیاكان و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
    لەبەرامبەردا باڵیۆز مەسجدی پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی دووپاتكردەوە بۆ سەقاگیری ئاسایشی عێراق و پتەوكردنی پەیوەندیە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان كە هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دراوسێ پێكەوە كۆدەكاتەوە.