بەغداد /ـINAـ ویسام مەلا
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کۆنتڕۆڵی نرخی خۆراکی کردووە
و هۆکاری هاوردەکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنمیشی خستە ڕوو .
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەت مها فازڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA)ڕاگەیاند کە بڕیاری هاوردەکردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم خراوەتە گەڕ و تاهەنووکە (١٥٧)هەزار تۆنمان بەدارایی خۆمان وپارەی وەزارەتی دارایی هاوردەکردووە ڕوونیشی کردەوە کەوەزارەتی بازرگانی دارایی نییە وبەڵکو لە وەزارەتی داراییەوە نەختینە دەکرێت .
هەروەها وتی ئەم بڕە گەنمە دەبێتە کۆگەکراوێکی ستراتیژی کە نیازمەندیەکانمان دابین دەکات ، چونکە ئێمە چاوەڕوانی وەرزێکی بازاڕکردنی گەنمین وئاماژەشی بەوەدا کە سێ کەشتی بارهەڵگر لەڕێدان کە (١٥٧)تۆن گەنمیان هەڵگرتووە ولە ئوستوڕالیاوە هێناویانە .
وتەبێژی وەزارەت هاوڵاتیانی دڵنیا کردەوە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامە و داواشی کرد کەهەرسەرپێچیەک لەئارادا هەیە لایەنی پهیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە و وەزارەت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ سەرپێجیەکان کۆنتڕۆڵ دەکات .