بەغداد /INA محمد الطالبي
وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند کە چەند ڕێکارێکی گرتووەتەبەر
بۆزیادکردی (٤٥٠٠)مێگاوات بۆسەرکارەبای نیشتیمانی و هەوڵیش دەدات کە (٢٥) هەزار وات بەرهەمبهێنێت بۆ ئەمساڵ،
وتەبێژی وەزارەت احمد موسی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(INA) ڕاگەیاند کەوەزارەت (٤٥٠٠) مێگاواتی نوێ دەخاتە سەر کارەبای نیشیمانی، ڕوونیشی کردەوە کە چەند هێڵێکی کارەبایی ستراتیژی هەیە کە پارێزگاکان بەیەکدی دەبەستنەوە و جگەلەوەش هێڵی کارەبایی (٤٠٠) پاڵەپەستۆی بەرزتەواو بووە و لەیەکی مانگی ئایارەوە کاری پێ دەکرێت ،وتیشی کەوەزارەت لەکۆششدایە بۆ پڕۆسەیەکی فراوانی دابەشکردنی کارەباو بەردەوامی هەیە لە نەهێشتنی
جەنجاڵیەکان وگۆڕینی کاتژمێری بگۆڕەکان ودامەزراندنی وێسگەی گوازراوە بۆ بگۆڕەکان و
بەهێزکردنی تۆڕەکانی دابەشکردن و هیواشی خواست کە پارەیەک تەرخان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتگوزاریەکی کارەبا جودا لەوەی ساڵی پێشوو پێشکەش بکرێت .
دەربارەی قەرزەکەش لەوڵاتی چین وتەبێژی وەزارەت جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وێسگەی سڵاح الدین وزەی گەرمی (١٦٣٠) مێگاواتە و لە وێستگەی بەرهەمهێنانی یەکەم بەوزەی (٦١٥) مێگاوات کاردەکات و لەچەندمانگی داهاتووش دەچێتە سەر یەکەی بەرهەمهێنانی دووەم ،ڕوونیشی کردەوەکە کارردن لە وێستگەی گازی ئەنبار وچەند وێسگەیەکی بگۆڕ بەردەوامە بۆبەرهەمهێنانی کارەبا بەگوێرەی ڕێککەوتنی قەرزلەچین .