بەغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: تاریككردنی بەشێك لە جامی ئۆتۆنبێل رێگەپێدراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆ عەقید یاس خزر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: لیوا تارق روبەیعی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ رێگەیداوە بە تاریككردنی بەشێك لە جامی ئۆتۆمبێل, لەوانە جامی دواوەوەو سێگۆشەكانی دواوە، وتیشی: بریاردراوە لە ئێستادا ئەو بەشانە سزای لەسەر نەبێت.
ئاشكراشیكرد: ئەمە بۆ لەبەرچاوگرتنی رەوشی مرۆییە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە لەمانگی رەمەزاندا.