میكانیزمی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی گەرەنتی كۆمەڵایەتی ئاشكرادەكرێت

ناوخۆ
  • 18-04-2022, 12:26
  • +A -A

    بەغداد – INAـ  نصّار الحاج
    بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و گەرەنتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دوو شەممە، میكانیزمێكی بۆ چاودێریكردنی كۆمپانیا و كارگەكان ئاشكراكرد بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی گەرەنتی كۆمەڵایەتی.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و گەرەنتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی زەمیا سەلمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: رێوشوێنەكان بۆ چاودێریكردنی ئەو كۆمپانیا و كارگانەی یاسای گەرەنتی كۆمەڵایەتی جێبەجێ‌ دەكەنـ ئەویش رێگەی تیمی پشكنیننی سەر بە بەشی پشكنینی سەندیكانەوە كە سەردانی مەیدانی بۆ پرۆژەكان دەكەن بۆ دڵنیابوون لەوەی كە كارمەندەكان گەرەنتی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە یاخود نا.
    وتیشی: هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كار هەیە كە ئەوان مۆڵەتی كراكردن بۆ شوێنەكان دەردەكەن و كۆپیەكیش دەنێرن بۆ ئێمە بۆ زانینی ناونیشانی شوێنەكان و بەدواداچون بۆ كارەكانیان.