پۆلیسی ئیتیحادی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش له‌كه‌ركووك له‌ناوی برد

ئەمنی
  • 18-04-2022, 11:43
  • +A -A

    به‌غداـ INA


    فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادی له‌چوار چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چه‌كوشی ئاسنین له‌ناوبردنی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌كه‌ركووك راگه‌یاند.

     فه‌رمانده‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" فرقه‌ی پێنجه‌می پۆلیسی ئیتیحادی له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی ئۆپه‌راسیۆنی چه‌كوشی ئاسنین كه‌ فه‌رمانده‌ی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌كه‌ركووك راگه‌یاندووه‌، توانیوه‌ به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی فرقه‌ لیوا حه‌یده‌ر ئه‌موته‌وری و له‌كاتی گه‌ران له‌دۆڵی موعه‌یزه‌له‌ له‌كه‌ركووك" مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعش ئاشكرا بكه‌ن و له‌ناوی ببه‌ن وده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م چه‌ك و كه‌ل وپه‌لانه‌شدا بگرن" دوو پارچه‌ چه‌كی كلاشینكۆڤ و ئارپیچیه‌كی 40 ملم و 4 مووشه‌ك و مۆبایله‌ك و چه‌ند چه‌كی سووك و مامناوه‌ندی هه‌موو جۆر له‌گه‌ڵ بنكه‌یه‌كی مووشه‌ك و لوله‌كانی ته‌قینه‌وه‌كان و بۆمبه‌كان و كه‌ل وپه‌لی مۆبایل و خواردن و كه‌ل وپه‌لی خوراك.

     هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ وتی" ئه‌م مۆڵگه‌یه‌ی تیرۆرستانی داعش به‌ته‌واوی له‌ناو براوه‌ و كه‌ل وپه‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه‌كانیش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی تایبه‌تی ئه‌ندازه‌ی فرقه‌ چاره‌سه‌ر كراون.