بەدواداچوون – INA
ڤۆلۆدیمەر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا روسیا تۆمەتبار دەكات بەوەی دەیەوێت تەواوی ناوچەی دۆنباس لەناوببات و بەڵێنیشدا هەموو توانایەكی بخاتەگەڕ بۆ بەرگریكردن لێی، كە لە شاری كەناری ستراتیژی ماریۆپۆلەوە دەست پێدەكات.
زیلینسكی لە نامەیەكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند: سەربازانی روسیا ئامادەن بۆ هێرش لە خۆرهەڵاتی وڵاتەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا، ئەوان دەیانەوێت دۆنباس لەناو ببەن، هەروەك چۆن سەربازە روسییەكان مارۆپۆل لەناودەبەن، دەیانەوێ شارو كۆمەڵگەی دیكە لەناوچەی دۆنێتسك و لۆگانسك لەناو ببەن.
سەرۆكی ئۆكرانیا روی لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد و وتی: هاوكاری داگیركەران مەكەن و پێویستە لەبەرامبەریاندا رابوەستن، راشگەیاند: خۆرئاوا دەبێت بزانێت پێویستی قەدەغەكردنی نەوتی روسیا هەموو رۆژێك خۆی دەسەپێنێت.