بەغدا - ا ه ع هێزەكانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپەراسیۆنی پاككردنەوەی گوند و ناوچەكانی باشوری خۆرئاوای كەركوك لە پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش دەستیپێكرد. لەوبارەیەوە بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: لەسەر بنەمای ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی بەدەستیان گەیشتووە، حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپەراسیۆنێكیان لەچەندین محەوەرەوە بۆ پاككردنەوەی گوندەكانی ناحیەی ریاز لە پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە باشوری كەركوك دەستپێكرد، ئۆپەراسیۆنەكەش بە هاوبەشی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیڕاڵی و پشتیوانی فرۆكە جەنگییەكان بەرێوەدەچێت. هەر لە بەیاننامەكدا هاتووە، زانیاری هەواڵگری ورد لەبەردەستدان سەبارەت بەبوونی ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە و ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی دەكەن.