بەغداد /INA
دەستەی دەسپاکی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە چوار ئۆپەراسیۆنی دەسگیرکردنی لەنەینەوا ئەنجامداوە وجگەلەوەش کەسێکی دەسگیردووە کە وەک فەرمانبەر خۆی ناساندووە و نۆکەسی دیکەشی بەتاوانی وەرگرتنی بەرتیل دەسگیرکردووە.
لەبەیاننامیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) کۆپیەکی لێ دەسکەوت دەستەی دەسپاکی وتی" تیمی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا توانی تۆمەتبارێک دەسگیربکات کە خۆی وەک کارمەندی دەستەی دەسپاکی ناساندووە ئەویش لەکاتی سەردانیکردنی لقی هەواڵگری سەربە بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت کەئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ودژەتیرۆری نەینەوا ئەنجام دراوە،
هەروەها له بەیاننامەکەدا هاتووه کە ئەم تیمە هەستاوە بەدەسگیرکردنی چوار کارمەندی بەڕێوەبەریەتی نهیناوای کەرتی زهور لەسەر تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەهاووڵاتیەک بەرامبەر بەپێدانی مۆڵەتی بیناکردنی پارچە زەویەک کەلە کۆمەڵەی حەدبا وەریگرتبوو .
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی سێیەمدا تۆمەتبارێک لە کاتی بەرتیل وەگرتندا دەسگیرکرا کەدانی بەتاوانەکەی خۆیدانا کە لەلقی مۆڵەتە ئەمنیەکانی سەر بە لێژنەی کەرتێک بوو بۆ قەرەبووکردنەوەی زینلێکەوتووانی تیرۆر، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە مامەڵەی لەماڵی تۆمەتبارەکە دەسگیراوە بەسەر چەند مامەڵە و نوسراوێکی سەربە لقەکە، هەروەها تۆمەتبارێکی دیکەش دەسگیرکراوە کەخۆی وەک کارمەندی لێژنەکە ناساندوە ومۆری ساختەی بەکارهێناوە لاپتۆپێکیشی هەبووە کەبەڵگەنامەو نووسراویشی تیادا خەزنکردووە، بەیاننامەکە وتی کە کەسێکی دیکەش دسگیرکراوە کە کاری ساختەکردنی ئەنجامداوە لەلیژنەی پاراستنی کۆمەڵایەتی کەهەموو ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەفەرمانی یاسایی دەسگیرکراون بەپێی بڕیاری یاسایی(١٦٠)ی ساڵی (١٩٨٣)مادەی (٣٤٠) ی یاسای سزادانی عێڕاقی .