داوادەكرێت كرێی هەواڵەی موچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی كەمبكرێتەوە

ناوخۆ
  • 18-04-2022, 10:41
  • +A -A

    بەغداد – INA

    هودا سەجاد سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لەگەڵ بانكی ناوەندی كۆبوەوە و گفتووگۆیانكرد لەبارەی كەمكردنەوەی  كرێی هەواڵەكردنی موچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی.
    دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: هودا سەجاد لەگەڵ ئیحساد شەمران یاسری جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی گفتووگۆی كرد سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی هەواڵەكردنی موچەی پاراستنی كۆمەڵایەتی.
    ئاشكراشیكرد: رێككەوتن كۆبونەوەكانی دواتر لەگەڵ كۆمپانیاكانی دابەشكردنی ئەلكترۆنی بكرێت لە پێناو پێشنیاری باشتر و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ چینی هەژاران.