بەغداد – INA
دەستەی كەشناسی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە رەوشی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی ناوچەكانی وڵاتی راگەیاند و پێشبینی دەكات سبەینێ خۆڵ و تۆز زیاتر ببێت و بارانیش ببارێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستەی كەشناسی كە لە بەردەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دایە، سبەینێ سێشەممە لە هەرسێ بەشی باكور و باشور و ناوەڕاستی عێراق ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ خۆڵبارین لە هەندێك ناوچە و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.