بەغداد – INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمرٍۆ یەك شەممە، تەئكیدیكردەوە: حكومەت توانیوێتی ئاڵنگارییەكان تێپەڕێنێت.
نوسینگەی كازمی لە بەیانامەیەكیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ حكومی و تایبەتەكان و كادرانی پێشكەوتووی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەشداری لە خوانی بەربانگی مانگی رەمەزانی پیرۆز كرد و رایگەیاند: پیرۆزبایی مانگى رەمەزانی پیرۆزتان لێدەكەم و مانگی گوێڕایەڵی و رەزامەندی خودا لە كارو رۆژوەكانتان، وتیشی: خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە ریزی كۆمەڵێك پرۆفیسۆرە دیارەكان بم كە لە هەلومەرجێكی دژواری پڕ ئاڵنگاری كاردەكەن لە پێناو هەڵسانەوەی رەوشی خوێندن.
بەپێی بەیاننامەكە كازمی لەو ئێوارە خوانەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە: خوێندن بەرپرسیارێتیەكی گەورەیەو پۆستەكانتان چەقی زانستە لە عیراق كە لەنەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر دەگوازرێتەوە.
هاوكات كازمی وتی: پیرۆزبایی جەژنی شكۆداری ژیانەوەی لە گەلی مەسیحمان دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە گەلی موسوڵمانمان دەكەم بەبۆنەی تێپەڕبوونی نیوەی مانگی رەمەزانەوە.
وتیشی: ئەم حكومەتە لە هەلومەرجێكی سەخت و ئاڵۆزدا هاتووەو روبەڕوی ئاڵنگاری گەورە بوەتەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا و خۆراگری گەل و خەڵكەكەمان توانیومانە سەربكەوین و بپەڕینەوە.
كازمی راشیگەیاند: ئێمە پێویستە دەرفەتێك دروست بكەین و كار بكەین بۆ بنیاتنانی مرۆڤ و بۆ بەدیهێنانی بابەتە گرنگەكان، لە سەروی هەمویانەوە خوێندن،و چاكسازی لە دەوڵەت پێویستی بە خوێندن هەیە و گۆڕانكاری ئابووری پێویستی بە خوێندن هەیە، ئەو چوار بابەتەی كە ئێمە لەسەری دادەمەزرێین بریتین لە: ئاسایش و یاسا و خوێندن و تەندروستی و پێكهاتەكانی سەركەوتنیان بوونیان هەیە.
وتیشی: یەكەم كتێبخانە لە مێژوودا لە عێراقدا دروستكراوە و یەكەم زانكۆش، مانای نیە كە ڕابردوومان لە ئێستامان باشتر بێت و ئەمەش ناكەوێتە ئەستۆی مامۆستای زانكۆ، بەڵكو بەرپرسیاریەتیەكەی ئەكەوێتە ئەستۆی ئەو سیستمە سیاسییەی كە بەرپرسیاریەتی لەسەر شانە.
كازمی داوای لەمامۆستایان كرد كە زانست بكەنە دەرفەتێك بۆ سەركەوتن و بڕوانامەكە بكەنە دەرفەتێك بۆ ئەوەی ڕاستی بخوێنن نەك مووچەیەكی بەرزتر وەربگرن.
وتیشی: پرۆفیسۆرێكی زانكۆ مافی خۆیەتی بە دوای ژیانێكی شایستەتردا بگەڕێت، بەڵام نەك لەسەر حسابی كوالێتی یان زانست بێت.
لەكۆتایدا كازمی تەئكیدیكردەوە: ئێمە كاری زۆرتان بۆ دەكەین و بەم نزیكانە لەگەڵ وەزیرانی خوێندنی باڵاو و پلاندانان و باقی وەزیرەكان باسی پێداویستیەكانتان دەكەین و دەگەینە میكانیزمێك بۆ پشتیوانیكردن لە خوێندنی باڵا و مامۆستاكانی، من ستایشی هەمووتان دەكەم بۆ داهاتووی ڕۆڵەكانمان و داهاتووی عێراق.