بەغداد / INA
ئەمرۆ یەک شەممە "فواد حوسێن " وەزیری دەرەوە رایگەیاند عێراق دژی جەنگ و سیاسەتی سەپاندنی ئابلوقەی ئابووریە و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامبوونی جەنگ دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی و نیگەرانی زیاتر .
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاند: ئەمرۆ یەک شەممە "فواد حوسێن، وەزیری دەرەوە لە بارەگای وەزارەت لە میانەی پێشوازیکردنی لە "ئیلبرۆس کۆتراشێڤی" باڵیۆزی ڕووسیای لە عێراق
"هەردوولا گفتوگۆیان کرد لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و پەیوەندیەکان بۆ بەدیهێنانی ئاواتی دوو گەلی دۆست"
وەزیری دەرەوە وتی: "عێراق بەهۆی کارەساتی جەنگەوە ئازاری زۆری بینیوە" وتیشی "عێراق دژی شەڕ و سیاسەتی سەپاندنی ئابڵوقەی ئابووریە چونکە خەڵک دەکاتە ئامانج"
ھەروەک وتیشی: "بەردەوامبوونی شەڕ لە ئۆکرانیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی خۆراک، بەتایبەتی لە کۆمەڵگاو وڵاتانی نا نەوتیدا"
ئاماژەی بۆ "دیالۆگەکانی گروپی پەیوەندی عەرەبی کرد کە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو و چاوپێکەوتن لەگەڵ "سێرگی لاڤرۆڤ " وەزیری دەرەوەی ڕووسیا،
ھاوکات روونیکردەەوە کە ئەو دیالۆگانەی لە وارشاو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا "دیمیتری کۆلیبا " کار دەکەن بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی"
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ڕوسیا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی جەنگی ڕوسیاو ئۆکراین بۆ وەزیری دەروەی عێراق باس لەوەکرد : کە "ئابڵوقەی ئابووری کاریگەری لەسەر خەڵکی ڕووسیا هەیە"
وتیشی: "شەڕ بۆ رووسیا بەرگریکارە".