بەغداد /INA - محمد ئەلتالبی
ئەمرۆ یەکشەممە وەزارەتی کارەبا پلانێکی ستراتیژی ئاشکرا کرد بۆ چارەسەرکردنی کەمی دابینکردنی غاز لە ئێران و تەئکیدیشیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ دابینکردنی لەقەترەوە ،
ئەحمەد مووسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ڕێنمایی بۆ دۆسیەی کارەبا ئاراستەی ئەنجومەنی وزەی وەزاری و وەزارەت کردوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی گاز لەگەڵ لایەنی ئێرانی"
وتیشی: "کۆبوونەوەی ئاسایی هەیە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ چارەسەرکردنی فایلی گاز دوای پێدانی پارەکە" .
ھەروەک وتیشی" گازی ئێران تەنها دەگاتە ناوچەکانی ناوەند بە قەبارەی 133 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا و لە ماوەی پێویستدا ناگات"
جەختیشی لەسەر پێویستی لایەنە عێراقییەکان و ئێرانییەکان کردەوە کە پابەندبن بەو مەرجانەی کە لە گرێبەستەکەدا ئیمزاکراون بەتایبەتی دوای بڕیاری حکومەت بۆ پێدانی پارەی تەواوی گاز لەڕێگەی سندوقی متمانە لەبانکی بازرگانی عێراق(TBI) .
ئاشکراشیکرد کە سیستەمەکە لە ئێستادا بە تەواوی کارناکات بەهۆی پلەی گەرمی مامناوەندەوە پێویستی بەگازی زیادە دەبێت بۆ کارکردنی وێستگەکان ،
وتیشی:"نزیکەی 7500 مێگاوات پشت بەو گازە دەبەستێت کە دابینکراوە"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ""وەزارەت پلانێکی ستراتیژی ڕێک و پێکی لەگەڵ قەبارەی پێداویستی گاز لە پلانی فریاگوزاری داڕشتووە لە کاتی کەمکردنەوەی پێداویستی گاز بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت "
وتیشی: "وەزارەتی نەوت کاردەکات بۆ مسۆگەرکردنی پلانی سووتەمەنی لەڕێگەی نۆژەنکردنەوەی کێڵگە غازەکان و دروستکردنی پاڵاوگە و تۆڕێکی بۆری کە بگاتە وێستگەی کارەبا، بەڵام ئەو پرۆژانە پێویستیان بە کات هەیە
ھەروەک هەندێک وێستگەی کارەبا لە باشور بە گازی نیشتیمانی کار دەکەن، بەڵام بەبەردەوامی کارناکات و پێداویستی کارەبا تەواو دابین ناکات،چونکە گازی ناوخۆی پێداویستیەکانی پڕناکاتەوە "
لەسەر دۆسیەی گازی قەتەریش "ئەحمەد موسا " جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە کۆمەڵێک بابەتی لۆجستی هەیە لەوانە دروستکردنی پلاتفۆرم و سەکۆی گاز و دروستکردنی تۆڕی بۆری و بۆیە پێویستی بە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی هەیە لەنێوان وەزارەتی کارەبا و نەوت و گواستنەوە و دارایی.
وتیشی: "هەوڵەکانی وەزارەت لەم بوارەدا ھەنگاوی باشی ناوە و دانوستان لەگەڵ لایەنی قەتەردا هەیە و غاز بە چەند نرخێک دابین دەکرێت بەم نزیکانە ھەردوو لا دەگەنە رێککەوتن"