چوارچێوەی ھەماھەنگی پێشبینی دەکەین بەم نزیکانە ناونانی سەرۆک کۆمار و کوتلەی زۆرینە رابگەیندرێت

سیاسی
  • 17-04-2022, 19:45
  • +A -A

    سەلاحەدین/ INA 
    ئەمرۆ یەکشەممە"محەمەد کەریم ئەلبەلداوی " ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە چوارچێوەی هەماهەنگی پێشبینی کرد کە بنبەستکان بگەنە چارەسەر و کێشەی ناونانی سەرۆک کۆمار و  کوتلەی گەورە چارەسەر بێت. 
    ئەلبەلداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ووت: ""چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنی دوورکەوتنەوە لە تەنگژەی سیاسی و رێگر بوە لەبەریەککەوتنی هێزە سیاسیە سەرەکیەکان ھەر لەبەرئەمەش نەبووە هۆی ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی"
    وتیشی: "ئەم کێشەیە بەشێوەیەکی ئەرێنی تێروانینی بۆ کراوە  بۆ ئەوەی ئەو دەستپێشخەرییە راستەقینە بێتە پێشەوە کە دیالۆگ بۆ فەزای نەتەوەیی بهێنێت وئەم دەستپێشخەریانە لەلایەن ھێز ولاینەکانەوە بووە" 
    ھەروەک وتیشی: "چاوەڕوانی یەکخستنی ھەڵوێستەکان  دەکەین لە ڕۆژانی داهاتوودا و دوورکەونەوە لە جیاوازیەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و چارەسەرکردنی کێشەی نێوان لایەنە کوردییەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەی کوتلە گەورەکە".