بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند ڕاپۆرتی ئەمریکا سەبارەت بەمافەکانی مرۆڤ لەعێراق هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نیە .
ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" فواد حسێن، وەزیری دەرەوە، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بەبەشداری نزار ئەلخەیرەڵا بریکاری باڵای پەیوەندییە سیاسی و دووقۆڵییەکان، دکتۆر "قەحتان تەها خەلەف " بریکاری کاروباری یاسایی و سەرۆکی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و مافی مرۆڤ و فەرمانگەی ڕێکخراوە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان و بەشی ئەمریکی و فەرمانگەی راگەیاندن لەوەزارەت.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوە کرا لەبارەی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ لە عێراق و گوێی لە تێڕوانینی تەکنیکی گرت لە بەدواداچوونی دەزگا لێهاتووەکان"
وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی کۆبوونەوەکان و بەدواداچوونەکان لەو بارەیەوە کرد و وتی: "ڕاپۆرتەکە ڕێک نیە و بەشێکی ئەو ڕاپۆرتانە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سەرچاوەی گرتووە و بڵاو کراونەتەوە .