کازمی جەخت لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی پرۆژەی چاودێری پێشوەختەی منداڵان دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 17-04-2022, 17:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمرۆ یەک شەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تەئکیدی لەسەر خێرای جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاودێری منداڵانی پێشوەخت کردەوە
    لەراگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە، تيايدا هاتووە"کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی تیمی پرۆژەی چاودێری منداڵانی پێشوەختە لە عێراق كرد و بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی دامەزراندنی یەکەی چاودێری لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکان کردووە"
    بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران ڕوونکردنەوەیەکی وردی لە بارەی پرۆژەکەدا کە لە 22 یەکەی چاودێری منداڵانی پێش وەخت پێکهاتووە، کە ئامانجیان پڕکردنەوەی کەمیی سیستمی تەندروستی عێراقە لەم ناوچەیە.
    کازمی ستایشی پڕۆژەکە و فەرمانبەرانی کردو جەختیشی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە تەندروستییە پێشکەوتووانە کردەوە کەئامانج لێی باشترکردنی واقیعی تەندروستییە لەسەرتاسەری ولاتدا.


    جەختیشیکردەوە کەپێویستە پەلە بکرێت لەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە و زاڵبوون بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە