بەغداد – INA
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە تەئكیدی لە گرنگی پاراستنی دەستكەوتە ئەمنیەكان و داخستنی بۆشاییە ئەمنیەكان كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغداد پێشوازیكرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و پێكەوە گفتووگۆیان كرد لەبارەی پێشهاتە ئەمنیەكان لە وڵاتدا و هەروەك تەئكید لە پێویستی بەهێزكردنی توانا ئەمنی و هەواڵگرییەكان كرایەوە بۆ روبەڕووبونەوەی شانەی تیرۆریستی داعش و رێگرتن لە هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی هاوڵاتیان.
هەروەها سەرۆك بەرهەم ساڵح تەئكید لە گرنگی پاراستنی دەستكەوتە ئەمنیەكان و بەهێزكردنیان و بەردەوامبوون لە فشارخستنە سەر شانە تیرۆریستیەكان و داخستنی بۆشاییە ئەمنیەكان كردەوە، و هەروەك ستایشی سەركەوتنی هێزە ئەمنیەكانی كرد لە بەرنگاربوونەوەی شانە تیرۆریستیەكان و دەستگیركردنی ژمارەیەك لە سەركردەو ئەندامانیان لەم دواییەدا.