بەغداد – INA
عەلی دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق ئاماری بینای خوێندنگاكانی ئاشكرادەكات و سەبارەت بە لابردنی ماددە كۆمەڵاییەتیەكان و دۆسیەی خوێندی تایبەت رونكردنەوە دەدات.
لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوە گشتییەكان لە وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی دوو شەممەی رابردوو بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی تاقیكردنەوەی ماددە كۆمەڵایەتیەكان بۆ قوتابیانی پۆلی شەشی سەرەتایی بۆ ساڵی خوێندنی (2021 – 2022).
عەلی دلێمی ئەمڕۆ یەكشەممە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند: راگرتنی تاقیكردنەوە وەزارییەكان بەپێی ماددەی 4ی سیستمی تاقیكردنەوە گشتیەكانە، چونكە وەزارەت دەسەڵاتی خەمڵێنراوی هەیە بۆ دیاریكردنی ژمارەی ئەو تاقیكردنەوانەی كە قوتابیان و خوێندكاران بەشداری تێدا دەكەن.
سەبارەت بە ژمارەی بینای قوتابخانەو خوێندنگاكان لە وڵاتدا، وەزیری پەروەردە وتی: كۆی ژمارەیان دەگاتە 16 هەزار و 600 بینا، بەڵام ژمارەی خوێندنگاكان ئەوەی تۆماركراوە زیاتر لە 26 هەزار خوێندنایە، و ئەوەش زۆربەی خوێندنگاكان دوو دەوامی و سێ دەوامی تێدا دەكرێت، تەئكیدیكردەوە: كە پێویستیان بەنزیكەی 8 بۆ 9 هەزار بینای خوێندنگا هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە دوو دەوامی و سێ دەوامی.
هەروەك سەبارەت بە خوێندنی تایبەت، عەلی دلێمی وەزیری پەروەردە رایگەیاند: خوێندنی تایبەت لە وڵاتانی دنیا زۆرترە بەراورد بە عێراق ، هەروەها لە عیراقدا خوێندنی گشتی ئاستی لەسەروی خوێندنی تایبەتەوەیە بە هەمو پێوەرێك و هەروەها ژمارەی خوێندنگا تایبەتەكان لە ستانداردە راستەقینەكان زۆر كەمترەو زۆربەی خوێندنگاكان ئێستا لە كۆمەڵگا نیشتەجێبونەكاندان و وەزارەت ناچارە ئەو خوێندنگایانە لەو ناوچانە بكاتەوە.