بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران دوو ڕێنمایی نوێی لەسەر دۆسیەی کارەبا دەرکرد
لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیراندا هاتووە:ئەمرۆ "کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری وزەی کرد ، کە بەئامادەبوونی لێپرسراوانی وەزارەتی کارەباو ستافی پێشکەوتووی وەزارەتەکە بەڕێوەچوو تیاید کازمی گوێی لەڕوونکردنەوەی وردی دۆسیەی کارەبا گرت لە چەند مانگی رابردوو لەبوارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن و هەروەها پاراستنی وزەی کارەبا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئێستای کارەبا و ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ دابینکردنی کارەبا و ڕێوشوێنە چالاکەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان کراوە کە دەتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم زیادبوونی بەرهەمهێنان و دروستبوونی قەیرانێکی شاراوە لە هاویندا.
ھاوکات کۆبوونەوەکە تاوتوێی بە میکانیزمەکانی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە دابینکردنی گازی ئێران کرد .
لەمبارەیەوە کازمی لیژنەیەکی لەوەزارەتی کارەبا راسپارد بۆ گەشتکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران مە بەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی لایەنی ئێرانی سەبارەت بە دابینکردنی گاز بۆ عێراق.
سەرۆک وەزیران بەئامانجی دڵنیابوون لەوەی کەهاوولاتیان لە هاویندا بڕی کارەبای پێویستیان بۆ دابینبکرێت ، هەنگاوی پێویستی کرداریی بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنی گونجاو بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن و چاودێریکردن و جێبەجێکردنەکانی گەڕاندەوە.
ھەر بەپێی راگەیاندراوی کۆبونەوەکە ئاماژە بەپلانی پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا کرا لە دزین و رووبەروو بونەوەی ھەر کارێکی تێکدەری . ھەروەک باس لە چۆنیەتی بەرێوەچونی کارەکانی ھێڵی کارەبای 400 kv بەغداد/ بێجی کرا، تاکید لەسەر بەدواداچون و تەواو کردنی پرۆژەکە کرا .