بەغداد/INA
کاردینال لویس ڕوفائیل ساکۆ ئەمڕۆ یەکشەممە پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆک دەوڵەتان و مەرجعە ئایینیەکان کرد بەبۆنەی جەژنی قیامەوە و بانگەشەی هێزەسیاسیەکانی کرد کەبەرپرسیارێتی نیشتیمانی هەڵگرن و زمانی گفتوگۆ بەکاربهێنن وەک تاکە ڕێگایەک بۆدەربازبوون لەم داخرانە سیاسیە.
هەروەها ساکۆ لەبەیاننامیەکدا بەبۆنەی جەژنی قیامەوە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی(ـINA) کەوت وتی لەم یادەدا لەهەموو کاتێک زیاتر بیری خۆشەویستی خودامان دەکاتەوە بۆ مرۆڤ و نزیکی لەمرۆڤ وبە میهرەبانی
خودا بۆ مرۆڤ لەمیانەی قیامەی مەسیح کە ڕوانگەیەکە بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی و ڕزگاربوونیان گەرلەسەر ڕانمایەکانی بڕۆین .
ساکۆ لەمیانەی وتەکانیدا وتی کە داوالەسەرجەم سەرۆکەکان و
مەڕجعە ئایینیەکان وخودی کۆمەڵگا دەکەم کەجەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا ڕاوەستێنن وبەبێ جەنگ قەیرانەکان چارەسەربکەن .
هەروەها داوای لەسەرجەم باوەڕداران کرد لە کرستیان وموسوڵمانەکان کەوا مانگی ڕەمەزانە بەڕۆژوون تیایدا
لەگەڵ جووەکانیش کە بڕواننە ئێش وئازاری ئۆکرانیا .
بەهەمان شێوەش ئاماژەی بە
شەکەتی وماندوێتی عێڕاقیەکان کرد کەلە ژیانێکی سەختدا دەژین وداوای لەهێزەسیاسیەکان کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان گرنە ئەستۆ لەم دۆخەداو حکومەتێکی نیشتیمانی پێکبهێنن کەچاکسازیەکی ڕاستەقینە بکات.