بەغداد -INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی ٤٣ی كۆچبەری نایاسایی راگەیاند، كە لە رێگەی پارێزگای سلێمانییەوە هاتوونەتە خاكی عێراقەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتە تیدا هاتووە: :" ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا توانییان ٤٣ كۆچبەری كیشوەری ئاسیا دەستگیربكەن، كە بە نایاسایی لە وڵاتێكی دراوسێی عێراقەوە خۆیان گەیاندووەتە پارێزگای سلێمانی هاتوونەتە خاكی عێراقەوە" .
ئەوەشیخستەڕوو:" لە ئێستادا رێككاری یاسایی بەرامبەر ئەو كۆچبەرە نایاساییانە گیراوەتەبەر و بە گوێرەی ماددەی ٢٤ی نیشتەجێبوونی عێراق و رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە" .
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات