وەزیری نەوت پێشبینییەكی نوێی ئابووری لەسەر پرۆژەی هێڵی بەسرە- عەقەبە رایگەیاند

ئابوری
  • 17-04-2022, 13:49
  • +A -A

    بەغداد -  INA ویسام مەولا
    ئیحسان عەبدولجەببار وەزیری نەوت ئەمڕۆ یەكشەممە گۆڕانكاری لەپرۆژەی هێڵی بەسرە - عەقەبە ڕاگەیاندو تێیدا تێبینی ئەوەی كرد كە وەزارەتی نەوت زۆر بە وریاییەوە ڕەچاوی دەكات ئەگەر پڕۆژەكە پێویستی و قازانجەكانی وەزارەتی تێدابێت.
    وەزیری نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "پرۆژەی هێڵی بەسرە- عەقەبە واژۆ نەكراوە، یاداشتی لێكتێگەیشتن واژۆ نەكراوە و نەنێردراوە".
    "پڕۆژەكە ستراتیژێكی سەرەكییە كە بەپێی چەند رێنمایەكی دیاریكراو بەڕێوەدەچێت و بە چەند جارێك پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكان و پێكهاتەی پارەدان و پێكهاتەی جێبەجێكردن و تەرخانكردنی دارایی و خستنە ناو وەزارەتی پلاندانان و تەواوكردنەوەی دەبێتە پرۆژەیەكی ئابوورییەی كە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە كراوە دووبارە نوێكراوەتەوە.
    وتیشی: "گۆڕانكاری لە پرۆژەكەدا هەیە و لەبەر ئەوە توانای ئابووری نوێ هەیە" و ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد"ڕاوێژكارێكی نوێ بۆ  كۆمپانیایی بورلی دیاری كراوە، كە كۆمپانیای كۆنترۆڵی تێچوونی جیهانییە.