كازمی و زاملی تاوتوێ تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراك لەئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

سیاسی
  • 17-04-2022, 15:16
  • +A -A

    بەغداد - INA

    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ یەكشەممە تاوتوێی تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراك لەئەنجومەنی نوێنەران كرد.
    نوسینگەی رایگەیاندی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پێی گەیشتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە حاكم زاملی یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر ڕێگاكانی باشتركردنی هەماهەنگی و یەكخستنی نێوان ئەدای لایەنە یاسادانان و جێبەجێكارەكان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ كاراكردنی ئەدای خزمەتگوزاری و بەدواداچوونی چالاكانەی دەزگا خزمەتگوزارییەكان كرا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "تاوتوێی تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراك لەئەنجومەنی نوێنەران كرا، هاوكات لەگەڵ ئەو تەحەدا ئابوورییانەی كە لەقەیرانە جیهانییەكان و بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتیەوە سەرهەڵدەدەن و هەروەها تاوتوێی ڕووبەڕوونەوەی قەیرانی گرانبوونی شتومەكە لە بازاڕەكانی جیهاندا  و كاریگەری لەسەر بازاڕی عێراقی كرا.