بەغداد /INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کەمۆڵەتی کارکردن لە کارگە وەهمیەکان دەسەنرێتەوە.
زاملی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) وتیئەمڕۆ میواندارێتی وەزیری نەوتمان کردبۆ تەواوکردنی ئەو کۆبوونەوەیەی کە هەفتەی پێشوو دەستمان پێکرد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت دەربارەی قەیرانی سووتەمەنی وبەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پڕۆژەی بۆڕی نەوتی نێوان بەسرەو عقبە ، وتیشی کە وەزیری نەوت وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و ئەنجومەنی نوێنەران لایەنێکی دەستووری هەڵبژێردراوە بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندەکانی گەل.
هەروەها وتی ئەنجومەنی نوێنەران میواندارێتی وەزیرەکان دەکات و پەیامێکی ڕوونی هەیە بۆ هەردوو حکومەتی ئێستا وئایندە پەیامەکەش ئەوەیە کە دژبەهیچکامێکیان نیە بەڵکو ئێمە چاودێری حکومەت دەکەین و هەڵیدەسەنگێنین وئەو بڕیارانە دەردەخەین کە خزمەت بەهاووڵاتی دەکات.
هەروەها اماژەی بەوەکرد کە ئەگەر هەر تێبینیەکمان هەبوو لەسەر هەر وەزیرێک ئەوا بەگوێرەی یاسا وپڕۆگرامی ناوخۆ لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەین.
زاملی ڕوونی کردەوە کە دانیشتنی ئەمڕۆ لەبەر ئەوەبوو کە بەرچاوڕوونیەکمان دەربارەی چەند تەوەرێک هەبێت و ئێستا پەرلەمان وێنایەکی ڕوونی دەربارەی قەیرانەکان هەیە.
زاملی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەکارگە ناوخۆییەکان کە بەنەوتی ڕەش کاردەکەن گەر بەشێوازێکی یاسایی کارەکانیان بکەن ئەوا پاڵپشتیان دەکەین بەڵام گەر یاسا نەبوو نەوتیان بەنایاسایی ئاودیو دەکرد ئەوا مۆڵەتەکانیان لێ دەسێنینەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد