به‌غداـ INA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند" نارازیبوونی حكومه‌تی عێراق به‌نوێنه‌ری سوید له‌به‌غدا گه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌سوتاندنی په‌رتووكێكی قورئانی پیرۆز ئاگادار كردۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی (INA) ناردووه، راگه‌یاندوه" كه‌نوێنه‌ری شانشینی سوید له‌به‌غدا هاكان روس بانگهێشتكراوه و نارازیبوونی حكومه‌تی عێراقی پێگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به‌كاری گروپێكی توندره‌و به‌سه‌رۆكایه‌تی ( راسمۆن باڵۆدان) كه په‌رتووكێكی قورئانی پیرۆزیان سووتاندووه وه‌كو توره‌كردن وورژداندنی هه‌ستی موسلمانان و سووكایه‌تیكردن به‌پیرۆزیه‌كانیان.
هه‌روه‌ها وتی" به‌راستی ئه‌م كاره له‌دژی بنه‌ماكانی مرۆڤایه‌تی كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ری ئایینه‌كانه و هاودژه له‌گه‌ڵ دان پێدان به‌ئایینی به‌رامبه‌ر، به‌یاننامه ئاماژه به‌وه‌شی دا ئه‌م جۆره كاره ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوید و موسلمانه‌كان به‌گشتی ده‌كات ئه‌وجا چ له‌وڵاته ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌كان بێت یان له‌ناو كۆمه‌ڵگا موسلمانه‌كانی ئه‌ورۆپا.
وه‌زاره‌تی ده‌روه داوای له‌حكومه‌تی سوید كردووه ئه‌م جۆره كارانه رابگرێت كه ورژێنه‌ری هه‌سته‌كانی پێكهاته‌یه‌كی ئایینیه نه‌مازه به‌زاندنێكه بۆ سه‌ر پیرۆزیه‌كانی ئیسلام.