بەغداد - INA
دادگای باڵای تاوانەكان سزای بەسەر ژن و مێردێكدا سەپاند كە خەڵكیان هەڵخەڵەتاندبوو و ناچاریان كردبوون كاری بەدڕەوشتی بكەن و دواتر وێنەیان گرتبوون و داوای پارەیان لێكردبوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە:ئەو دوو تۆمەتبارە كە هاوسەری یەكترن لە ڕێگەی تۆڕەكۆمەلایەتییەكانەوە سكاڵاكارەكەیان هەڵخەڵەتاندووە و دوای ئەوەی بردوویانەتە ماڵەوە، پیاوەكە لەژێر فشاردا ناچاری كردووە كاری بەدڕەوشتی لەگەڵ ژنەكە ئەنجام بدات و وێنەی گرتووە،."
ئاماژە بەوەشكردووە، دواتر پەیوەندییان بە كەسوكاری هاووڵاتییەكەوە كردووە و بە تاوانبار لە قەڵەمیان داوە و بۆ داخستنی بابەتەكەش داوای پارەیان كردووە.
هەروەها لە راگەینەندراوەكە هاتووە: لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتووە چەند كەسێكی دیكەشیان بەوشێوەیە هەڵخەڵەتاندووە، هەربۆیە سزای زیندانی بەسەر هەردوو تۆمەتباردا سەپێنرا.