بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ خێرایی شەقامەكانی دیاری دەكات سەرپێچی خێرا لێخوڕینش سەزادەدرێت

ناوخۆ
  • 17-04-2022, 14:02
  • +A -A

    بەغداد-INA محەمەد تەلیبی

    ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ  خێرایی شەقامە گشتیەكان دیاری دەكات  ، هاوكات تێبینی ئەوەی كرد كە ئەو كارە لە دژی سنوورداركەرانی خێرایی ئەنجام دراوە.
    عەمید محەمەد زەیدی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گشتی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "گرنگترین هۆكارەكان لەپشت چەندین ڕووداوی هاتوچۆوە كە دەبنە هۆكاری گیانی لەدەستدانی هاوڵاتیان ،خێراییەكی تیژە، زۆربەی شۆفێرەكان پابەند نین بە سنوری خێرایی لە ١٠٠ لە ڕێگای گشتی، جگە لە بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی لێخوڕین و پابەندنەبوون بە پشتێن بەستن، وتیشی: "ڕێگا دەرەكییەكان كامێرای چاودێرییان نییە".
    جەختیشیكردەوە" ئەو ڕێوشوێنانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەوە بەرامبەر سەرپێچیكاران كراوە بە تێپەڕاندنی خێرایی دیاریكراو ئەوەیە كە سزا بسەپێنن و ئۆتۆمبێلەكە دەست بەسەردا بگیرێت".
    بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ڕایگەیاند، كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای بابل - بەغدا ١٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.