به‌غداـ INA
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند" كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه له‌به‌غدا كاری به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كردووه.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه راگه‌یاند" ده‌سته‌ی لێكۆلینه‌وه و ئه‌منی خۆپارێزی له‌حه‌شدی شه‌عبی توانیوه یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه ده‌سته‌سه‌ر بكات كه به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له‌شاری به‌غدا به‌كاری توره‌كردن و دزین و فێلكردن له‌هاوڵاتیان هه‌ستاوه، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه له‌دوایی هه‌وڵێكی زۆر و چاودێریه‌كی چر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌له‌یاسا ده‌رچوونه و بێرێزی به‌حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن توانیوانه ئه‌م كه‌سه ده‌سته‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی" ده‌سته‌سه‌ركردنی ئه‌م كه‌سه به‌پێی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بووه كه‌له‌لایه‌ن دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند ده‌رچووه و رێكاره‌كانی پێویستیش له‌به‌رامبه‌ری وه‌رده‌گیرێن.