به‌غدا- INA
بانكی ره‌شید ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێدانی پێشینه به گرێبه‌سته‌كان راگه‌یاند. بانكی ره‌شید له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌توو راگه‌یاند" پیشینه به‌و كه‌سانه‌ی كه گرێبه‌ستیان به‌پێی بریاری (315) له‌ساڵی 2019 جێگیركراوه به‌بێ كه‌فیل ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م پێشینه‌یه (5) ملیون دینار ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی (5) ساڵ لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه و سوویه‌كه‌شی 5% ده‌بیت وته‌نها بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌بێت كه مووچه‌یان له‌بانكی ره‌شید وه‌رده‌گرن.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی پێش كێش كردن بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه روونیكرده‌وه كه‌به‌رێگای ماڵپه‌ری بانكی ره‌شید ده‌بێت و به‌بێ بوونی لایه‌نی سێیه‌م له‌نێوان گرێبه‌ست و بانكدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات