هەرێم: كێشەی نەبوون و كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكان بوونی هەیە

ناوخۆ
  • 17-04-2022, 13:03
  • +A -A

    هەولێر   - INA

    ئەمڕۆ یەك شەممە بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە كێشەی نەبونی دەرمان لەنەخۆشخانەكانی سنوری سلێمانی بەردەوامەو ئەوەش مەترسیدارە.
    بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەوان پێشتر نوسراویان كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی پارەی نەختینەی دەرمان پێش موچە بدرێت، چونكە گرنگییەكی زۆری هەیە و پێویستە بە خێرایی پارەی پێویستی بۆ تەرخان بكرێت.
    د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیداكة ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌، ڕایگەیاند: گرفتی دانەمەزراندن و زۆری كارمەندی خۆبەخش لە ناوەندەكانی تەندروستی بوونی هەیەو زۆرجار مەركەزیەت كێشەو قۆرغكاری دروست دەكات و دەبێت لە زووترین كاتدا كێشەكانی كەرتی تەندروستی چارەسەر بكرێت.
    ووتیشی: ئەوەی جێگەی داخە تائێستا كێشەی نەبوون و كەمی دەرمان لە نەخۆشخانەكان بوونی هەیەو داوامان كردوە پارەی پێویست بۆ دەرمان دابین بكرێت تەنانەت پێویستە دابینكردنی ئەو پارەیە لەپێش دابەشكردنی مووچەوە بێت.