به‌غداـ INA
وه‌زیری نه‌وت ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند" هه‌ندێ له‌به‌نزینخانه‌كان داخراون و سێ له‌خاوه‌نه‌كانیان تۆمه‌تی خیانه‌تی ئه‌مانه‌ت بۆیان ئاراسته‌كراوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیش بۆ 70 سه‌رپێچیكاری دیكه ده‌رچووه.
جه‌بار له‌وته‌یه‌كی دا له‌كاتی میوانداریكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه كه په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) له‌وێ بو وتی" نزیكه‌ی 1500 وێتسگه‌ی سوته‌مه‌نی به‌پێی گرێبه‌ستێك كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیان به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه هه‌ندێ سه‌رپێچی رووداوه و سیسته‌می سزا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌وێستگه‌كان سه‌پێنراوه، له‌داخستن و به‌پێی مادده یاساییه‌كان تۆمه‌تی خیانه‌تكردن له‌ئه‌مانه‌ت بۆ سێ له‌خاوه‌نه‌كانیان ئاراسته‌كراوه چونكه سوته‌مه‌نی به‌بازرگانانی بازاریان فرۆشتووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی ئه‌وه‌شی خسته‌روو" ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌م دواییه ده‌ستكرد بوو، جیاوازی له‌نێوان كارێكی سروشتی و ئه‌و پیوه‌ره‌ی كه بۆ بریكاره‌كان دانراوه كه‌رۆژانه ده‌توانن 700 هه‌زار لیتر به‌بێ خه‌رجی وه‌ربگرن روویداوه، كه‌ئه‌مه‌ش سه‌رپێچیه‌كی هونه‌ری دیاره و ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دیوانی چاودێری دارایی ئاشكرایكردووه، ئاماژه به‌وه‌شی دا به‌هاوكاری دادگاكان فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌رحه‌ق به 70سه‌رپێچكاران له‌خاوه‌ن وێتسگه‌كان ده‌رچووه.